عراقچی لە بەغداوە : ئێران لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی نی یە لە ناوچەکەدا و ئامادەیە بۆ ئاشتی

سیاسی
  • 13-10-2024, 14:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە"عەباس عراقچی"وەزیری دەرەوەی ئێران،ڕایگەیاند :  کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای پەرەسەندنی گرژیەکان لە ناوچەکەدا ناگەڕێت و ئامادەیە بۆ ئاشتی،هاوکات ڕۆڵی حکومەت و گەلی عێراقی و مەرجعیەتی بەرز نرخاند بۆ وەستانەوەیان لەگەڵ غەززە و لوبنان.
    عراقجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوە وتی: سەردانەکەم بۆ بەغدا بۆ ڕاوێژکردنە سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، لەگەڵ دۆستانیش ڕاوێژ دەکەین بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی زایۆنیەکان بۆ سەر لوبنان و غەززە،بە ئاماژەدان بەوەی کە ناوچەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی دەبێتەوە.
    وەزیری دەرەوەی ئێران ووتیشی: ئەگەری هەڵکشانی پەرەسەندن لە ناوچەکە بە هۆی قەوارەی زایۆنیەوە هەیە و دەبێ دەستدرێژیی زایۆنیەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان ڕابگیرێت،هەروەک جەختی کردەوە کە کۆماری ئیسلامی بەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانەوە نی یە لە ناوچەکەدا و ئامادەین بۆ ئاشتی.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: سوپاسی حکومەت و گەل و مەرجعیەتی باڵایی ئایینی لە عێراق دەکەین کە لەگەڵ غەززە و لوبنان وەستاون،و نەیانهێشت ئاسمانی عێراق بقۆزرێتەوە بۆ هێرشکردنە سەرمان. 
    لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت گرنگی بە ئاوارەبوونی خەڵکیڤ لوبنان و غەززە بدات