وەزیری دەرەوە : ئێمە دەمانەوێت عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەر شەڕێک لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە

سیاسی
  • 13-10-2024, 14:53
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فواد حسێن"وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند: کە حکومەت هەوڵدەدات عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەر شەڕێک لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیاری شەڕ و ئاشتی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە لەلایەن سێ دەسەڵاتەکەی عێراقەوە دەرێت.
    "فوئاد حسێن" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ،ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق هۆشداریی لە فراوانبوونی شەڕەکە دەدات، ئێمەش بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێ ڕەتدەکەینەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی نێودەوڵەتی دەکات، ئێمەش هەوڵدەدەین عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەر شەڕێک لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا : بڕیاری شەڕ و ئاشتی لەلایەن دەوڵەتی عێراق و سێ دەسەڵاتەکەیەوە دەدرێت.
    لە درێژەی قسەکانیدا حوسێن  ووتیشی: هەڵگیرسانی شەڕ لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی قەیرانی وزە و هەڕەشە لە هاتوچۆی فرۆکەو کەشتی بکات، هەروەك ئامادەکاری بۆ بەئامانجگرتنی شوێنە تایبەتەکان لە ئێران لەلایەن قەوارەی زایۆنی بابەتێکی مەترسیدارە، ئەوە جگە لەوەی کە بەردەوامی دەستدرێژیی زایۆنیەکان بۆ سەر لوبنان و غەززە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.