وەزارەتی تەندروستی : سەپاندنی ڕسومات بۆ سەردانی نەخۆش هەوەڵی نەخۆش ناگرێتەوە

ناوخۆ
  • 13-10-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی تەندروستی وردەکاری بڕیارەکەی سەبارەت بە سەردانیکردنی نەخۆش لەکاتی دیاریکراودا ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە سەپاندنی ڕسومات بۆ سەردانیکردنی نەخۆش لەدەرەوەی کاتی سەردانکردن هاوەڵەکانی نەخۆش ناگرێتەوە.
    "سەیف بەدر " وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ڕێکخستنی کاتی سەردانکردن بۆ نەخۆشەکان لە دەرەوەی سەردانی فەرمی دیاریکراودا ئامانج لێی  پاراستنی سەلامەتی نەخۆشەکەیە.
    ڕاشیگەیاند : کە وەزارەت  بە پەرۆشە لە  تەندروستی ئەو نەخۆشانە دەڕوانێت کە لە نەخۆشخانە خەوێندراون، بە واتای ئەوەی بۆچی کاتێکی تایبەتی بۆ سەردانی نەخۆشەکان تەرخانکراوە.بۆیە سەردانکردنی نەخۆشەکان  سێ ڕۆژ دیاریکراوە کە دووشەممە و چوارشەممە لە کاتژمێر سێ بۆ هەشتی ئێوارەیە، هەروەها ڕۆژانی هەینی هەموو هەفتەیەک لە کاتژمێر هەشت بەیانی تا کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ دیاری کراوە بێ بەرامبەر، ئەو ڕێوشوێنانەی کە  گیراوەتەبەر بۆ مەبەستی ڕێکخستنە نەک بۆ مەبەستی پارە.
    جەختیشی لەوە کردەوە کە سەردانی نەخۆشەکە  قەدەغەیە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا سێی پاشنیوەڕۆ لە سەرجەم ڕۆژانی دەوامی فەرمیدا.
    تەئکیدیشی کردەوە کە ئەم ڕێکارە پێ بژاردنی بڕی پێنج هەزار دینار لەخۆدەگرێت بۆ هەر کەسێک کە سەردانی نەخۆشەکە بکات لەدەرەوەی ئەو کاتانەی سەردانیکردنی ئاماژەی پێکراوە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە  ئەم ڕێکارە هاوەڵانی نەخۆشەکە ناگرێتەوە.