عەتوان عەتوانی : پشتبەستن بە نەوت ئابوورییەکی ناسەقامگیرمان پێدەبەخشێت و پلانەکانی گەشەپێدان تێکدەدات

ئابوری
  • 13-10-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەتوان عەتوانی" سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: لیژنەکە میوانداری " تەیف سامی " وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی گومرگ و باج و بەڕێوەبەری گشتیی بودجە کردوە ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتی غەیرە نەوت وتەمویکردنی پارە بۆ  پارێزگاکان و بەرنامەی ئاسایشی خۆراک.
    عەتوانی لە بەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە ئامانجی بودجەی سێ ساڵی ئاسانکارییە بۆ گرێبەست و پارەدارکردنی پرۆژەکان ، هەروەك پشتبەستن بە نەوت ئابوورییەکی ناسەقامگیرمان پێدەبەخشێت و پلانەکانی گەشەپێدان تێکدەدات.
    عەتوانی لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت: کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان زۆر گرنگە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مەلەفی داهاتە نانەوتییەکانی دەوڵەت، و کارکردن بۆ دامەزراندنی بناغەی زانستی کارکردن.