کردنەوەی سەنتەری مەشق و ڕاهێنان بۆ بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی حکومەت ڕادەگەیندرێت

ناوخۆ
  • 13-10-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"کازم زاڵمی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری لاوان، کردنەوەی شەشەمین سەنتەری پەیمانگای نەوتی تایبەت بە ڕاهێنانی فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لە وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵ و تەندروستی ڕاگەیاند،هاوکات ئاماژە بەوەدەکات کە ئامانجی بەرنامەکە ڕاهێنانی 380 کارمەندە لە هەفتەیەکدا.
    "زاڵمی" لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەنتەرەکە تایبەتە بە ڕاهێنانی فەرمانبەرانی تازە دامەزراو لە وەزارەتەکانی کارەبا و کشتوکاڵ و تەندروستی لەژێر ناونیشانی (بەرزکردنەوەی ئاکار و دڵسۆزی بۆ دامەزراوەکەی) کە ئامانجی بەرنامەکە 380 کارمەند هەفتانە دەخاتە  ڕاهێنانەوە.
    ڕاشیگەیاند : ئەم ڕاهێنانە درێژەپێدەری دەستپێشخەرییەکانی بەرزکردنەوەی ئاکاری فەرمانبەران و دڵسۆزی بۆ دامەزراوەیی  دەبێت.
    ووتیشی : پەیمانگای نەوت سێ وەزارەتی نوێی ئەمساڵ لەخۆدەگرێت و ئامانج لەم ڕاهێنانە پەرەپێدانی تواناکانی فەرمانبەرە نوێیەکانە کە بەشدارن لە باشترکردنی ئەدای دامەزراوەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی کاراتر و کاریگەرتر.