بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 15 هەزار بەندکراو ڕاگیراوی ڕاگەیاند کە سزاکانیان تەواو کردوە ،و جەختی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی وریایی و ئامادەیی پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆدا کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە "عەبدولئەمیر ئەلشەمەری " وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا "سەرۆکی کۆمار " جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی وریایی و ئامادەیی لەناو پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆدا کردەوە بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئاستی تەحەددیاتی ئەمنیدا بگونجێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە قۆناغی ئێستادا پێویستمان بە باشترکردنی کاری سیستەمی ئەمنی و چالاککردنی کاری هەواڵگری هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و کارکردن بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکان بە شێوەیەک کە سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری عێراق بپارێزێت.
هەروەك جەختی کردەوە لە پێویستی بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی دۆسیەی دەستگیرکراوان لە زیندانەکاندا و بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا، و دوانەخستنی ئەو دۆسیانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکایەتی کۆمار، بە هاوکاریی لایەنی پەیوەندیدارەکان بەردەوامە لە کارەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسیەیە،کە زیاتر لە (15) هەزار دەستگیرکراو سزاکانیان تەواو بووە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار باسی لە بەدواداچوون بۆ کاری دەروازە سنوورییەکان،و پێویستی تەواوکردنی ڕێکارە سەرەتاییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی جەمیمەی سنووری لەگەڵ شانشینی سعودیە کردەوە کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، جگە لەوەی ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی حاجیان و عومرەکاران دەکات، هەروەها کردنەوەی بەشی پاسپۆرت لە قەزای شارەزوور، لەو ڕوانگەیەشەوە ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد بۆ بە ئەلیکترۆنکردنی ئەو بەشانە و کەمکردنەوەی ڕێکارە ڕۆتینییەکان.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ ، پەرۆشی وەزارەتی بۆ تەواوکردنی ئەرکەکانی بە باشترین شێوە لە خزمەتی عێراق و گەلەکەیدا دووپاتکردەوە.