بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەباس عراقجی" وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین : کە "عەباس عراقجی" وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخت”.
سەردانەکەی "عراقجی" بۆ بەغدا بە ئامانجی تاوتوێکردنی ئەو هەوڵانەیە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ و ئاگربەست لە لوبنان و غەززە، هاوکات هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت لەسەر شەڕ و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل بەتایبەت لە غەززە و لوبنان.
هەروەها هەردوو وڵات هەوڵی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە شەڕ دەدەن.
ئەم سەردانە لەچوارچێوەی زنجیرەیەک سەردانی عراقجی دێت بۆ ناوچەکە، کە تیایدا کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی سعودیە و قەتەر و لوبنان ئەنجام دەدات، بەئامانجی بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە قسەیان بۆ میدیا ئێرانیەکان کردووە.