بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی ژمارەی گیانلەدەستدان و تووشبووانی بە هۆی تای خوێنبەربوون و کۆلێرا ڕاگەیاند.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لەم ساڵدا گەیشتۆتە 211 حاڵەت،لەنێویاندا 26 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 185 حاڵەتی تووشبوون هەبووە.
ڕاشیگەیاند:کە داتاکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
زیقار: 40 تووشبوو و 6 گیانلەدەستدان
نەینەوا: 26 تووشبوو و 7 گیانلەدەستدان
بەسرە: 18 تووشبوو
بەغدا: ڕەسەفا: 17 حاڵەتی توشبوو و 4 گیانلەدەستدان
واست: ١٤ تووشبوو، یەک حاڵەتی مردن
بابل: 9 تووشبوون، یەک حاڵەتی مردن
بەغدا: کەرخ : 8 توشبوو
میسان: 8 توشبوو و 2 حاڵەتی گیانلەدەستدان
دیالە: 7 تووشبوون، یەک حاڵەتی مردن
هەولێر: 7 توشبوو
موسەننا : 6 توشبوو
دەهوک: 5 توشبوو و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان.
کەرکوک : 4 تووشبوو، یەک حاڵەتی مردن
نەجەف: 4 حاڵەتی توشبوو
دیوانیە : 4 حاڵەتی توشبوو و 2 گیانلەدەستدان
کەربەلای پیرۆز : 3 حاڵەتی توشبوون
سلێمانی: 3 حاڵەتی توشبوون
سەڵاحەددین: دوو حاڵەتی توشبوون
ئەنبار : هیچ توشبویەک نی یە
کۆی گشتی تووشبووان 185 کەسە و 26 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕوونیشیکردەوە : کە تووشبوون بە کۆلێرا 400 حاڵەتی تێپەڕاندووە،کە تیایدا لەهەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی 119 حاڵەت و لە کەرکوک 109 حاڵەت و لە پارێزگاری دیالە 107 حاڵەتی تۆمارکراون.
ئاشکراشیکرد : کە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشییەکە تۆمار نەکراوە.