بەتۆمەتی پارەدارکردنی داعش دادگای تاوانەکانی ناوەند سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر بەندکراوێکدا سەپاند

ناوخۆ
  • 13-10-2024, 12:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی ناوەند، سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ  سزادراوێک بڕاندەوە بە تاوانی پارەدارکردنی باندە تیرۆریستییەکانی داعش.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: دادگای تاوانەکانی ناوەند سزای زیندانی هەتاهەتایی لە دژی سزادراوێک دەرکرد بە تاوانی پارەدارکردنی باندە تیرۆریستییەکانی داعش بە بڕە پارەیەک لە ڕێگەی بەکار هێنانی کۆمپانیایەک کە کاری کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی دەکرد، بەڵام  بە مەبەستی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی پارە  بۆ باندە تیرۆریستییەکان.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی 37  بەپشت بەستن بە مادەی 1/10ی یاسای ڕووبەڕووبونەوە و سپیکردنەوەی پارە ژمارە 39ی ساڵی 2015 و بە پشتبەستن بەپێی ماددەکانی 47 و 48 و 49ی سزاکە دەرچووە