بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی، پێشبینییەکانی خۆی لەبارەی ڕەوشی کەش و هەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ڕاگەیاند،کە پێشبینی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما و بارانبارین لەم هەفتەیەدا دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە: بۆ سبەینێ دووشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لەسەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: پلەکانی گەرما لە بەغدا و بابل و واست و میسان و زیقار و موسەننا 39 پلە دەبێت، لە کەربەلای پیرۆز و دیالە 38 پلەو لە دەهۆك 32 پلەو لە سەلاحەدین و ئەنبار 38پلە دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بۆ رۆژی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە تەواوی ناوچەکانی وڵات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو،ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەوەر دەبێت لە ناوچەکانی باکور لەگەڵ بارانبارینی سووک و پەرشوبڵاو ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەکە لەڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیکردۆتەوە : کە بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پێشبینی دەکات ئاسمان نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ناوچەکانی باکوور ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.