لە سەڵاحەددین چەند ڕێوشوێنێک دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگه گرتن له پەتای مەترسیداری مێری سووری خورما کە توشی دارخورما دەبێت

ناوخۆ
  • 12-10-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سەلاحەددین،چەند ڕێوشوێنێکی بۆ ڕێگریکردن لە مێرووی سووری خورما ڕاگەیاند.
    "ئەحمەد ڕدیف" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سەلاحەددین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند : مێروی سووری خورما یەکێکە لە مەترسیدارترین مێروەکان کە هێرش دەکاتە سەر دارخورما، و  عێراق یەکەم تووشبوون لە پارێزگای بەسرە لە سەفوان لە 18/10/2015تۆمار کرد، بەڵام لە  پارێزگای سەلاحەددین یەکەم حاڵەتی تووشبوون لە قەزای بەلەد لە 24/6/2024 تۆمارکرا، دواتر  دارخورمای تووشبوو چارەسەرکراو نەخۆشیەکەی کۆنتڕۆڵ کرا ودەرمانی چارەسەری بەسەر جوتیاران  دابەشکرا.
    ڕوونیشیکردەوە : کە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سەلاحەدین بەردەوامە لە هاوکاریکردنی بەشی پاراستنی کشتوکاڵ  بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم ئافاتە مەترسیدارە و چارەسەرکردنی لەئەگەری ئەوەی  لە هەر ناوچەیەکدا هەبێت.