ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران : دوو سەکۆ بۆ گەنجان دەکرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی و دواکەوتنی پرۆژەکان

ناوخۆ
  • 12-10-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"قاسم زاڵمی" ڕاوێژکاری سەرۆك وەزیران بۆ کاروباری لاوان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند : گەنجان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بنیاتنانی وڵات و بەرزکردنەوەی تواناکانی،ئێمەش هەوڵدەدەین لە ڕێگەی کردنەوەی سەکۆی "چاوی گەنجان "و "بیرۆکەی گەنجان" ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە.
    ڕاشیگەیاند : ئەو دوو سەکۆیە دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان ڕۆڵ ببینن لە پێشکەشکردنی ڕاپۆرت لەسەر  گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و حاڵەتەکانی دواکەوتنی پڕۆژەکان، ئەوە جگە لەوەی ڕۆڵیان چالاك دەبێت بۆ ئەوەی بەشداربن لەگەڵ حکومەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا.
    "زاڵمی" ئاماژەی بەوەشدا : ئەنجوومەنی باڵای لاوان چەندین دەستپێشخەری دەستپێکردوە،لەوانە تیمی نیشتمانی بۆ گۆڕانی کەش وهەوا و تیمی نیشتمانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان،هەروەك ئەنجوومەنی باڵای لاوان دەستی بە چەندین دەستپێشخەری کردوە، کە یەکێک لەوانە تیمی نیشتمانی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و تیمی نیشتمانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، پێش ئەوانیش باڵیۆزی لاوان کە حکومەت سپۆنسەر و لایەنگری چالاککردنی ڕۆڵی گەنجان دەکات ، لە ڕێگەی ئەو تیمانەی کە لەلایەن ئەنجومەن و دەستپێشخەرییەکانەوە چالاکن.
    "زاڵمی" لە درێژەی قسەکانیدا وتی : زیاتر لە 50 بڕیار لە ئەنجوومەنی باڵای لاوان دەرچووە،و  23 دەستپێشخەری و تیم هەیە، هەموویان بۆ پاڵپشتی گەنجان و لەژێر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتدان.
    ڕوونیشیکردەوە: کە  دەستپێشخەریی "ڕیادە"  بۆ پێدانی قەرز بە گەنجان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی باڵای لاوان، بۆ بەشداری پێکردنی گەنجانە لە کەرتی تایبەت لە ڕێگەی ئەو پرۆژانەی کە بتوانن بچنە بازاڕی کار و ڕۆڵیان هەبێت لە پشتگیریکردنی خۆیان و ئابووری وڵاتدا.