بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند کە لە سایەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی عێراق قۆناغە سەختەکانی تێپەڕاندووە،هەروەك عەشیرەتە عێراقیەکان هەمیشە لەگەڵ دەوڵەتدا وەستاون.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،پێشوازیی لە ژمارەیەک شێخ و کەسایەتییە دیارەکانی عەشیرەتی شەمەڕ کرد لە پارێزگای نەینەوا،تیایدا جەختی لە گرنگی ڕۆڵی هۆزەکان لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرزڕاگرتنی یاسا کردەوە ، وەک نوێنەر و چەتری کۆمەڵایەتی بۆ هاوڵاتیان.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی پێکەوەبوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانە کردەوە کە ئەمڕۆ ناوچەکە رووبەرووی دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، عێراق لەسایەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی،قۆناغە سەختەکانی تێپەڕاندووە کە ڕۆڵەکەی بۆ هۆزەکان دەگرێتەوە کە لەگەڵ دەوڵەت وەستاون.
لەلایەن خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە،ستایشی گرنگی کارەکانی حکومەتیان کرد لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پەرەپێدانی شێوازەکانی ئاودێری و پڕۆژەکانی ئاودێری، ئەوە جگە لەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لە ئارادان لە پارێزگای نەینەوا، کە پاڵپشتی ئابووری ناوخۆیی پارێزگاکە و هەموو عێراق دەکەن.