حەبحاب : هاوکاری و ئاسانکاری زۆر بۆ هاتنە ژوورەوەی ئاوارە لوبنانییەکان بۆ عێراق دەکرێت

ناوخۆ
  • 12-10-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"عەلی حەبحاب" باڵیۆزی لوبنان لە عێراق بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کە هەماهەنگی زۆر  لە نێوان باڵیۆزخانەکەیان و وەزارەتەکانی کۆچ و ناوخۆی عێراق هەیە بۆ ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی میوانە لوبنانیەکان و مەلەفی نیشتەجێکردنیان.
    باڵیۆز "عەلی حەبحاب" ووتیشی : 
    مەزارگە پیرۆزەکانی کەربەلا و نەجەفی پیرۆز و هێزەکانی حەشدی جەماوەری، هەوڵێکی زۆریانداوە بۆ لەخۆ گرتنی میوانانی عێراق، بە هاوکاری باڵیۆزخانە و وەزارەتەکانی کۆچبەری و کۆچبەران و ناوخۆدا بۆ ئاسانکاری هاتنە ناوەوە بۆ عێراق و  پرسی ڕێکخستنی نیشتەجێبوون، و دابەشکردنیان.