بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەرەنسا،جەختیان لە گرنگی چرکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە بە ئاراستەی وەستاندنی شەڕ و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بە گەلی فەلەستین و لوبنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : محمد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ناوەرۆکی پەیوەندییەکە ، گفتوگۆکردن بوو لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات،و پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێستای ناوچەکە و بەردەوامبوون لە هەماهەنگی هەڵوێستەکان لەم قۆناغە گرنگەدا کە ناوچەکە و جیهان پێیدا تێدەپەڕێت.
هەروەک باس لەقسەکانی ئەم دواییانەی سەرۆک ماکرۆن کرا لەبارەی وەستاندنی ناردنی چەک بۆ قەوارەی زایۆنی لە شەڕی شەڕانگێزانەی دژی غەززە و لوبنان، هەروەك جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ئەم دەستپێشخەرییە و فراوانکردنی بازنەی کارەکانی ئەم هەڵوێستە کرایەوە .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە ، لەو پیوەندییە تەلەفۆنەدا، باس لە هێرشە بەردەوامەکان دژی گەلی فەلەستین و لوبنان کرا کە دژی مرۆڤایەتی و پێویستی بە هەڵوێستێکی جددی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، و هەردوولا جەختیان لە گرنگی خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ وەستاندنی شەڕ و گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان، کە ڕووبەڕووی هێرشی شەڕانگێزی ڕاستەوخۆ بونەتەوە.
وەک ڕاگەیاندراوەکە خستۆتیەڕوو : سەرۆك وەزیران ،ئامادەیی عێراقی بۆ بەشداریکردن لەو کۆنفرانسە دەربڕی کە سەرۆکی فەرەنسا داوایکردوە لە پاریس بۆ چڕ کردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بەرەو بەرقەرارکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا،و جەختی لەوە کردەوە،کە عێراق هەنگاوی ناوە بۆ گرێدانی کۆنفرانسێکی هاوشێوە لە بەغدای پایتەخت.
هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لە ژێر ڕۆشنایی ڕاگەیاندنی هاوبەش بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق ، لەو ڕوانگەیەشەوە
سەرۆکی فەرەنسا ، جەختیکردەوە: لەسەر پابەندبوونی فەرەنسا بە کاتی گواستنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییە بونیادنەرەکان، بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا ،و هەروەك دووپاتیشی لە خواستی فەرەنسا کردەوە بۆ بەهێزکردنی بوونی کۆمپانیاکانی بۆ کارکردن لە عێراق.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە