سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە لابردنی باجە زیادەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی خاوەندارێتی موڵکەکانەوە

ناوخۆ
  • 12-10-2024, 17:54
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،ڕێنماییدا بە ڕاگرتنی باجە زیادەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی خاوەندارێتی خانووبەرە بە هەموو جۆرەکانیەوە
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سەرۆك وەزیران،ڕێنمایدا بەلابردنی باجی پەیوەست بە گواستنەوەی خاوەندارێتی خانووبەرەوە بەهەموو جۆرەکانیەوە.
    وەك ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە : زیادکردنی باج پێچەوانەی ئەو دیدەیە کە لەگەڵ لیژنەی باڵای چاکسازی باجدا هاتووە، و پێچەوانەی بڕیاری ژمارە (24074)ی ساڵی 2024ی کابینەی حکومەتە.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : وەزارەتی دارایی بە پشتبەستن بە ڕێنمایی سەرۆکی حکومەت،لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر  ئەو کەسانە پێکهێناوە کە پەیوەندییان بە دەرکردنی بڕیاری زیادکردنی باجەوە هەیە، و لیژنەکە لە ئێستادا دەستی بەکارەکانی کردوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك وەزیران جەختی لەوە کردەوە ،کە مەلەفی باج گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ حکومەت، بەو پێیەی پەیوەستە بە مەلەفی چاکسازی ئابووری و زۆرترین سەرچاوەی نانەوتی دەوڵەتە،بە شێوەیەک کە سوودی گشتی هەبێت،نەک بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.