بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پشتڕاستی كردەوە كە عێراق گرنگی بە بەهێزكردنی لایەنە ئابوورییەكان و ڕزگاركردنی ناوچەكە لە بەڵای شەڕەكان دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : مەندەلاوی لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی وڵاتانی كەنداو لە عێراق كرد، بۆ باس لە جددیەتی ئەو پێشهاتانەی ترسناكەكانی ئەم دواییە بكەن كە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن.
ئاماژە بەوەشكراوە : مەندەلاوی پێداچوونەوەی بە سیاسەتی سەرەكی عێراق و گرنگیدان بە بەهێزكردنی لایەنە ئابووری و وەبەرهێنانەكان و ڕزگاركردنی ناوچەكە لە بەڵای شەڕەكان كردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵدەدات بۆ یەكخستنی هەڵوێستە فەرمییەكانی عێراق و پەرلەمانە عەرەبی و ئیسلامییەكان و كاریگەرییان لەسەر نێودەوڵەتییەكان هەیە، بەشێوەیەك كە بەشداربێت لە كەمكردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەكە و چارەسەركردنی قەیرانەكان و ناكۆكییەكان.
مەندەلاوی بەگوێرەی بەیاننامەكە دەڵێت: عێراق ئەمڕۆ هەوڵدەدات تێڕوانینی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتانی كەنداو و ناوچەكە بەتایبەتی بنیات بنێت، بۆ ئەوەی بەشداری بكات لە كەمكردنەوەی گرژی و پەرەسەندنەكان، لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە پەرلەمانییەكان كە دامەزراوەی یاسادانان لەگەڵیدا كاردەكات لەم بارودۆخەدا كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری هەموو وڵاتانی جیهان دەكات بەبێ جیاوازی.
مەندەلاوی جەختی كرد كە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەڵوێستی یەكگرتوو و توندتری ئیسلامی عەرەبی هەیە لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی كە گوشار بخاتە سەر بەرەو ڕاگرتنی دەستبەجێی كۆمەڵكوژییە زایۆنییەكان كە هەموو هێڵە سوورەكانیان بڕیوە، بە ئاماژە بە هاوكاری كاریگەر و بەپەلە لە مەسەلەی هێنانی مرۆڤدۆستانە و هاوكارییەكان بۆ ناو غەززە و لوبنان و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی گەورە،و ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان هەنگاو بنێن بەرەو ناچاركردنی قەوارەی زایۆنیستی بە توندی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەكان دوای ئەوەی كۆمەڵكوژییەكی دڕندانەی ئەنجامدا كە پێش ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئیدیعای ئازادی و مافی مرۆڤ دەكەن بێدەنگ بوون.
مەندەلاوی ئاماژەی بەوەدا كە بێدەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە دیمەنەكانی كوشتنی خەڵكی بێتاوان و كارمەندانی پزیشكی و فریاگوزاری و هێزەكانی ئاشتیپارێز و بۆردومانكردنی نەخۆشخانە و باڵەخانە دانیشتووەكانی غەززە و لوبنان، بووەتە گڵۆپی سەوز و بێ مەرج و پشتگیری لە ئەو یەكەیە لە كاتێكدا بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی جینۆسایدی خوێناوی بێ وێنە لە جیهاندا.
هۆشداریشیدا لە كاردانەوەكانی ململانێی ئەمڕۆی ناوچەكە، كە لە نێوان لایەنەكانی ململانێدا كەم نابێتەوە، بەڵكوو وڵاتەكانمان شاهیدی كاریگەری نەرێنی جددی دەبن لەسەر بازاڕی وزە، گەشەپێدان، ژینگەی وەبەرهێنان، كەرتی گواستنەوەی ئاسمانی، و ئەوانی تر، ئاماژەی بەوەشكرد هێمای ئایینیەكانمان و بەتایبەتی مەرجەع سەید عەلی سیستانی توخمێكی سەقامگیری و سەمامی ئەمانەلە تەواوی ناوچەكەدا، نابێت رێگەبدرێت هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنیان بە هەر شێوەیەك بێت و لە هەر بارودۆخێكدا بێت.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە