بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشی زایۆنیستی بۆ سەر هێزی نەتەوەیەكگرتووەكانی كاتی لە لوبنان ئیدانە كرد وهاوكات خوازیاری ڕاگرتنی خێرای ئاگربەست بوو.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : كە وەزارەتی دەرەوە ئیدانە و شەرمەزاری توندی خۆی لە هێرشی زایۆنیستی كە هێزی كاتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەردەبڕێت لە لوبنان (یونیفیل)ی كردە ئامانج، و لە ئەنجامدا برینداربوونی ژمارەیەك ئەندامی هێزی ئاشتیپارێزی لێكەوتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم دەستدرێژییە كە لەلایەن هێزە داگیركەرەكانەوە ئەنجامدراوە، پێشێلكارییەكی ئاشكرای بڕگەكانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێكدەهێنێت، هەروەها هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە ئامانجی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا تێكدەدات، جەختیشیكردەوە گرنگی دابینكردنی پاراستنی تەواو بۆ هەموو ئەندامانی هێزەكانی ئاشتیپارێز، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەم قەیرانانەدا.
وەزارەتەكە داوای دەستبەجێ ئاگربەست دەكات و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبهێنێت بۆ دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و پاراستنی هێزەكانی ئاشتیپارێز و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : وەزارەت هاودەنگیی كۆماری عێراق لەگەڵ برایان لە لوبنان نوێ دەكاتەوە لە دژی بەردەوامیی ئەم دەستدرێژییە بەربەرییە كە خەڵكی مەدەنی و ژێرخانی ئابووری دەكاتە ئامانج.
سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغداد كۆبوونەوە