بەغداد – ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند كۆتایی ئەم مانگە تیمی نیشتمانی كۆبونەوەیەكی بەرفراوان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتانی كۆمەكبەخش و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە بۆ دەرخستنی سروشتی بەڵێن و رێگەكانی تەرخانكردنی پارە و ئەو بوارانەش كە تیایدا بەكاریدەهێنن. ئەمانەی گشتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" تیمی نیشتمانی ئەنجامی چاودێریریكردنی بۆ كۆنگرەی كوەیت خستەروو لەگەڵ دوا زانیاریەكان سەبارەت بە پێدانی قەرز و كۆمەك كە وڵاتان لەمیانی ئەو كۆنگرەیەدا بۆ بواری ئاوەدانكردنەوە بەڵێنیان بە عێراق دابوو". لای خۆیەوە مەهدی عەلاق لە میانی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی تیمی نیشتمانی كە راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابوری و دارایی ئامادەی بوو رایگەیاند:" كۆی ئەو بەڵێنانەی كە عێراق لە رێی وەزارەتی دەرەوە بەدەستی گەیشتوون بریتی بووە لە (18) بەڵێن، ئەوەش لەكاتێكدایە لە كۆنگرەی كوەت (47) بەڵێن بە عێراق درابوو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات