بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وئاراستەی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی پیسبوون و دووبارەبوونی دەردانی بۆنی بەربڵاوی گۆگرد لە بەغدا وپارێزگاكانی دەروووبەر،هاوكات جەختی كردەوە لیژنەیە راپۆرتێك پێشكەش بكات لەماوەی دوو رۆژدا لەسەر ئەم بابەتە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری وەزارەتی ژینگە، و ئەندامێتی هەریەك لە ڕاوێژكارەكان بۆ وەزارەتی نەوت و نوێنەرانی وەزارەتی كارەبا و بریكاری تەكنیكی شارەوانی بەغدا و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پاراستن و باشتركردنی ژینگە لە ناوچەی ناوەڕاست، بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی پیسبوون و دووبارەبوونەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە بۆنی بەربڵاوی گۆگرد لە بەغدا و پارێزگاكانی دەورووبەر، بۆ ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی و چارەسەركردنیان.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : پێویستی پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشەكە، و دیراسەكردنی بابەتەكە لە هەموو ڕووەكانییەوە، لەگەڵ لیژنەكە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر ئەو بابەتە لەماوەی دوو ڕۆژدا پێشكەش دەكات.