بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سوپا سالاری فەریقی یەكەمی روكنی هێزە تایبەتەكان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، گەیشتە ناوچەی قوری شای لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سوپا سالاری فەریقی یەكەمی روكنی هێزە تایبەتەكان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، گەیشتە (قوڕی شای) ناوچەی ناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكان لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین بۆ پێداچوونەوە بە هێڵەكانی بەربەست و كردنەوەی رەبیەكان لە شاخەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : یاروڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزە زەمینیەكان یاوەری كردووە.