بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ شەممە تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری وادەی تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی 262ناوچە لە سەرتاسەری وڵات دیاریكرد، هاوكات ئاماژەیان بەوەدا كە 201 ناوچە دەخرێنە ناو پلانی 2025.
سەرۆكی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری عەبدولڕەزاق مالیكی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو ناوچانەی كە هەوڵی خزمەتگوزارییەكە لە ماوەی ساڵی 2024دا چووەتە ناویەوە گەیشتووەتە (262) كە سەنتەری بەغدای پایتەخت و پارێزگارەكان، و تەواوكەری پلانی 2023یە.
ئاماژەی بەوەشكرد :محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، یەكەمی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵی وەك وادەی تەواوكردنی ئەو ناوچانە دیاریكرد، ئاماژەی بەوەشكرد: پلانی 2025 چوونە ناو 201 ناوچە لەخۆدەگرێت.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست