بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركردنی سێ تیرۆریستی لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە لە پارێزگای كەركوك بەئەنجامدانی دابەزین بە فڕۆكە لەئاسمانەوە كە لە ئەنجامدا 13 مۆڵگەی تیرۆریستان وێرانكراون.
لە بەیاننامەیەكی كە ئاژانسەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزە ئەمنییەكان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە چەندین ناوچەی وڵات ئەنجامداوە،ئاماژەی بەوەشكرد لە پارێزگای سلێمانی دوو تیرۆریست دەستگیركران، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لە ئەنجامدا یەكێك لە تیرۆریستە مەترسیدارەكان دەستگیركرا، كە پێگەیەكی ئەمنی بەناو (كەرتی وڵایەتی باشوور) دا هەبوو، و بەشداری زۆرێك لەو شەڕانەشی كردبوو كە لە پارێزگای ئەنبار ڕوویاندابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنێكی فڕۆكە دابەزاندنیان ئەنجامدا كە لە ئەنجامدا 13 مۆڵگەی تیرۆریستی لە پارێزگای كەركوك خاپوور كرا، كە بۆمبی چێندراو و تانكی سی فۆڕیان تێدابوو.