كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 12-10-2024, 10:21
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرمای نوێ بەرزببێتەوە و پێنج پارێزگا 40 پلەی سەدی تۆمار بكەن.
    لە بەیاننامەی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ چەند هەورێكی كەم لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، نەجەف ئەشرەف، موسەننا، واست 39، دهۆك و سلێمانی 32، سەڵاحەدین، ئەنبار و دیالە 38، كەركوك 37، میسان، زیقار، بابل ، دیوانیە و كەربەلای پیرۆز و بەسرە 40.
    كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەی بەوەشكرد، سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ چەند هەورێكی كەم لە ناوچەكانی باكور و پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
    پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە ناوچەكانی باكوور، هەروەها ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.