بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی وەزیری پەیوەندییەكان هیام یاسیری، زیادبوونی داهاتی توانای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە سەرانسەری عێراق ڕاگەیاند.
یاسیری بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: تواناكانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان (ترانزێت) كە وەزارەت سەركەوتوو بووە لە تێپەڕین بە عێراقدا، تا ناوەڕاستی ئەمساڵ بڕی (1400G) بووە ، دوای ئەوەی بە بەراورد بە ساڵانی پێشووی ئەم حكومەتە 10G بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت توانی زیادبوونی بەرچاوی داهاتی دارایی بۆ توانای ترانزێت بەدەستبهێنێت، كە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار دۆلار بووە لەماوەی ساڵی 2022،، لەكاتێكدا سێ سەد و سی و شەش هەزار و سەد و پەنجا و دوو دۆلار بووە.