بۆ ڕێگریكردن لە هاتنە ژوورەوەی ماددە هۆشبەرەكان...پێشنیارێك بۆ دروستكردنی مەفرەزە و بەشەكان لە دەروازە سنوورییەكان

ناوخۆ
  • 11-10-2024, 14:27
  • +A -A

    بەغدا  - INA  -  ویسام ئەمەلا
    ڕۆژی هەینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی دوو ساڵدا دەستگیركراون و سزایان بەسەردا سەپێندرا ئاشكراكرد، هاوكات پێشنیازی دروستكردنی مەفرەزە بۆ ڕێگریكردن لە هاتنە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەكان بۆ ناو دەروازە سنورییەكان ئاشكراكرد.
    حسێن تەمیمی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە وتیایداهاتووە: لە ماوەی ساڵانی 2023 و 2024دا زیاتر لە 25 هەزار كەس تاوانبار دەستگیركراون بە تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكان .
    بە ئاماژەدان بەوەی كە دادگا كارامەكان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەپێی بڕگەكانی مادەی 27 سزای لەسێدارەدانیان بەسەر 143 تاوانبار دەركردووە، هەروەها سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەر 565 تاوانباردا دەركردووە بەپێی بڕگەكانی مادەی 28بۆ بازرگانانی ناوخۆیی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاری دادوەری بەگوێرەی مادەی 28 دژی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان دەردەچێت، هەروەها سەبارەت بە بازرگانانی نێودەوڵەتیش سزای لەسێدارەدان بەپێی بڕگەكانی مادەی 27ی ماددە هۆشبەرەكان دەردەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشنیاركرابوو كە مەفرەز لە دەروازە سنوورییەكان هەبن، ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەكە لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئەو مەفرەزانەدایە، كە پێشنیارێكیشی لەخۆگرتبوو كە لە هەر دەروازە سنوورییەكدا بەشێكی لەگەڵدا هەبێت و هەموو دەسەڵاتەكان بۆ ئەوەی بتوانن ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ هەمووان بگرنەبەر هەركەسێك هەوڵی هێنانە ناوەوەی مادەی هۆشبەر بدات، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان ئامێری تایبەتمەند و وردی بۆ دەستنیشانكردنی ماددە هۆشبەرەكان تەیار كراوە .
    تەمیمی ڕوونی كردەوە : پێشنیارەكان پێشكەشی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان كراون بۆ ئەوەی بخرێنە ناو یاساكە.