بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەرزبوونەوەیەكی نوێ لەخۆیەوە ببینێ و پێنج پارێزگاریش 40 پلەی سەدی تۆمار بكەن.
لە بەیاننامەكەی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی شەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەكانی باكووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی پێشوون لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا و ئەنبار سەڵاحەدین 38، دهۆك و سلێمانی 32، نەینەوا و هەولێر 35، واست، بابل، كەربەلای پیرۆز، نەجەف ئەل -ئەشرەف و دیالە 39 دەبێت، لە كەركوك 36 دەبێت، هەروەها میسان، زیقار، موسەننا، دیوانیە و بەسرە 40 دەبێت.
ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت و لە ناوچەكانی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و نیمچە هەور بۆ هەور لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە داهاتوودا كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست وباشوور ساماڵ دەبێت،هەروەها ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێ هەور لە ناوچەی باكور، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.