بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسەر هاوتا فەلەستینییەكەی كرد، هاوكات دەستخۆشی لە هەڵبژاردەی فەلەستینی كرد بۆ ئاستە بەرزەكەی.
سودانی لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : سڵاو بۆ هەڵبژاردەی فەلەستینینی برا كە لە عێراق بوو و یارییەكەی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیمان ئەنجامدا، لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ جامی جیهانی 2026 لە بەسرەی فەیحا.
هەروەها سەرۆك وەزیران ووتیشی : درێژەدان بە كێبڕكێی هەڵبژاردەی فەلەستین لەم قۆناغەی پاڵاوتنەكاندا پەیامێكی بوێرانەی تەحەدایە بۆ قەوارەی داگیركەر، كە بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانەكانی دژ بە گەلەكەمان لە غەززە و ناوچە داگیركراوەكان، ئەوە بەڵگەیە لەسەر سەركەوتنی ئیرادەی ژیان بەسەر میتۆدۆلۆژیای كوشتن و لەناوبردن ،هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەكەمان دەكەین بەبۆنەی سەركەوتنەكە، و هەڵبژاردەی فەلەستین بۆ ئاستە نایابەكەی.