یاری هەڵبژاردەی نیشتمانییان لەگەڵ هاوتا فەڵەستینیەكەی بەڕێوەدەچێت

وەرزش
  • أمس, 21:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ماوەیەكی كەم لەمەوبەر یاری هەڵبژاردەی نیشتمانییان لەگەڵ هاوتا فەڵەستینیەكەی لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 دەستی پێكرد.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: یاریی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان لەگەڵ هاوتا فەڵەستینییەكەی ماوەیەكی كەم لەمەوبەر دەستیپێكرد وەك بەشێك لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026.
    وتیشی: یارییەكە لە یاریگای (جزع نەخلە) لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت.
    پێشتر راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی خیسوس كاساس، ڕایگەیاندبوو: پێكهاتەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی فەڵەستینی، پێكهاتووە، لە جەلال حەسەن، زەید تەحسین، میرخاس دۆسكی، مەناف یونس، حسێن عەلی، سەفا هادی، ئەمیر عەماری، ئیبراهیم بایش،  ‎ یوسف ئەمین، عەلی جاسم و ئەیمەن حسێن.