وەزیری دارایی جەخت لەسەر پابەندبوون بە خشتە كاتییەكان بۆ بەدیهێنانی چاكسازییە ئابوورییەكان دەكاتەوە

ئابوری
  • 10-10-2024, 21:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد، جەختی لەسەر پابەندبوون بە خشتە كاتییەكان بۆ گەیشتن بە چاكسازییە ئابوورییەكان كردەوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ناردووە، دەڵێت: وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت كە پەیوەندییان بە دارایی و ئابووری و دیجیتاڵییەوە هەیە، كە تێیدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەكانی پلان و ڕێكارەكانی كرا كە حكومەت بۆ بەدەستهێنانی چاكسازی ئابووری و دارایی پەسەندی كردووە و هەروەها ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی جێبەجێكردنی بەرنامە دەبێتەوە تاوتوێكرا.
    بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دارایی جەختیكردەوە: لە گرنگی پابەندبوون بە خشتە كاتییە دیاریكراوەكان و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكان لە بەرزكردنەوەی سەقامگیری ئابووریدا.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، لە كۆبوونەوەكەدا دەست خرایە سەر دیارترین پێوەرە ئابوری و داراییەكان، هەروەها پێداچوونەوە بە ئەنجامی ئەو چاكسازییانەی تا ئێستا تەواوكراون، هەروەك گفتوگۆ كرا لەسەر ڕێگاكانی خێراكردنی چاكسازی لە كەرتە گرنگەكاندا.
    وەزیری دارایی  جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی هاوكاری لە نێوان هەموو لایەنەكاندا بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام و باشتركردنی ئاستی ژیانی هاوڵاتیان، و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد بەردەوام بن لە كاركردنی قورس و چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی بەرنامەی چاكسازی و بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری بەردەوام.