وەزارەتی ناوخۆ: لەپێكدادانێكدا لە دیوانیە بازرگانێكی مادەهۆشبەرەكان كوژرا و 4 كارمەندیش برینداربوون

ئەمنی
  • أمس, 20:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانێكدا لە دیوانیە بازرگانێكی مادەی هۆشبەر كوژراوە و 4 كارمەندیش برینداربوون.
    وتەبێژی وەزارەت عەمید میقداد میری، لە  بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و دەزگای دژەتیرۆر و فەوجی تاكتیكی لە دیوانیە گەمارۆی بازرگانێكی مەترسیداری مادەی هۆشبەریان دا كە داواكراوە بەپێی حوكمەكانی  ماددەی 28ی مادە هۆشبەرەكان.
    ئاشكراشیكرد: داواكراوەكە هەوڵیداوە خێزانەكەی بۆ ماوەی 15 كاتژمێر دەستبەسەربكات، هەروەها لەگەڵ ئەو هێزانەی كە ئەركەكەیان جێبەجێ كردووە رووبەڕووبووەتەوە و نارنجۆكێكی دەستی هەڵداوە كە بووە هۆی برینداربوونی 4 ئەندامی دەزگای دژە تیرۆر.
    تەئكیدیشیكردەوە: لە كاتی پێكدادانەكەدا، لە شوێنی ڕووداوەكەدا كوژراوە.