لە سێ پارێزگا 6 تۆمەتبار بە قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • أمس, 18:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی 6 كەسی ڕاگەیاند كە تۆمەتبارن بە قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەكان لە سێ پارێزگا.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی لیوای 2ی پۆلیسی وزە لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و ئەنبار و بەسرە (6) تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا گرتووە كە ئامادەكرابون بۆ قاچاخچێتی بەرهەمە نەوتییەكان بەپێی بوونی چەندین سەرپێچی.
    ئاماژی بەوەشكرد: تۆمەتباران ڕاگیراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا گیراوە بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان بەپێی یاسای ژمارە 41ی ساڵی 2008 سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوت و لێگیراوەكانی.