بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تەئكیدیكردەوە: بێشەرمی زایۆنییەكان بە هەڕەشەكردن لە مەرجەعی ئاینی ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی، بووە هۆی زیادبوونی توڕەیی موسڵمانان.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئیسماعیل بەقائی، ڕایگەیاند: كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانی قەوارەی داگیركەر بە بێئەدەبی وێنەی سەركردە و زانایانی دیار لە جیهانی ئیسلامیدا وەك ئامانجی ئەگەری نمایشكرد.
وتیشی: بێشەرمی زایۆنییەكان بە هەڕەشەكردن لە ئایەتوڵا سەید عەلی سیستانی بە تیرۆر تەنیا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی توڕەیی موسڵمانان.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵوێستی ژیرانەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی و پاڵپشتی بوێرانەی لە گەلانی فەڵەستین و لوبنان جێگای شانازییە بۆ كۆمەڵگەی ئیسلامی.