عەوادی: دیدارەكانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی چەند وڵاتێك لە چوارچێوەی جوڵە بەردەوامەكانیدایە بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە و لوبنان

سیاسی
  • 10-10-2024, 17:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، تەئكیدیكردەوە: دیدارەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ باڵیۆزی چەند وڵاتێك لە چوارچێوەی جوڵە بەردەوامەكانیدایە بۆ وەستاندنی شەڕ لە كەرتی غەززە و لوبنان.
    عەوادی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی  (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: دیدارەكای ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران لەگەڵ سێ باڵیۆزی وڵاتانی گەورە (ئەمریكا، روسیا، چین) وەك ئەڵقەیەكی بەردەوامی جموجۆڵە بەردەوامەكەیەتی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و لوبنان و ڕێگریكردن لە فراوانبوونی و پاراستنی سەقامگیری عێراق و ناوچەكە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕاشكاوی باسی لە گرنگی چالاككردنی هەڵوێستی هەردوو دەوڵەتی (چینی و ڕووسی) و بەرزكردنەوەیان بۆ ئاستی قەیرانەكان كرد لە كۆكردنەوەی دامودەزگاكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گەڕاندنەوەی ڕۆڵیان لە ڕێگریكردن لە دەستدرێژی و پاراستنی ئاشتی نێودەوڵەتی و ڕێگریكردن لە بەئامانجكردنی خەڵكی مەدەنی و چالاككردنی میكانیزمەكانی بەرنامەكانی فریاگوزاری بۆ قوربانیانی جەنگ.
    وتیشی: سەرۆكی وەزیران داوای لە میوانەكانی، باڵیۆزی ئەندامانی هەمیشەیی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد، هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەو كەسانەی كە لە هەندێك دەزگای میدیای توندڕەوەوە بوێری ئەوەیان هەبووە قسە لەسەر  پێگەی مەرجەعی  باڵای ئایینی بكەن.