بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی باندێكی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤی ڕاگەیاند كە منداڵێكی ساوای تەمەن 4 ڕۆژەیان بە قاچاخ بردبوو بۆ بەغداد.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست و هەوڵێكی تەكنیكی گەورە، مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغداد، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر، توانیان باندێكی نێودەوڵەتی دەستگیر بكەن كە پێكهاتبوون لە پیاو و ژنێك كە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین.
ئاماژەی بەوەشكرد: باندەكە توانیویانە بە هەڵگری منداڵێكی تەمەن 4 ڕۆژەوە بێنە ناو وڵاتەوە بەمەبەستی فرۆشتنی بە كەسێك دوای ڕێككەوتنێكی پێشوەختە لەنێوانیاندا بەرامبەر بە 40 هەزار دۆلار،و ئاماژەی بەوەشكرد: باندەكە دانیان بەوەدا ناوە كە پێشتر منداڵێكی تەمەن 14 ڕۆژی بە ژنێك كە توانای دروستكردنی منداڵی نەبووە فرۆشتووە.
ئاژانسەكە ڕوونیكردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێكی دیكەدا، مەفرەزەكانی توانیان تۆمەتبارێكی دیكەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە لە بەغدادی پایتەخت، بە 3 منداڵەوە دەستگیربكەن بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەنامە یان ناسنامەیەكیان هەبێت، ئاشراشیكرد: سەرجەم تۆمەتبارەكان ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری كران بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لە بەرامبەریان بگرنەبەر.