بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ، گەڕانەوەی زیاتر لە 400 ئاوارەی بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان لە نەینەوا ڕاگەیاند.
INA لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، ئاماژەی بەوەکردووە، “لە درێژەی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایق جبرو، گەڕانەوەی (٤٠٦) ئاوارەی لەکەمپی (دێبکە) لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبوونیان لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا، بە هاوکاری بەرپرسانی هەرێم و حکومەتی خۆجێی لە نەینەوا”.
بەپێی راگهیندراوهكه وهزیری کۆچ و کۆچبەران ڕێنمایی داوە “ئەوانەی گەڕاونەتەوە بە یارمەتی دارایی و هاوکاری فریاگوزاری بگرێتەوە بۆ پشتگیریکردن لە ههموو كهم و كوڕیهك”.