بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕۆژی پێنجشەممە ، پشتڕاستی کردەوە کە قەوارەی زایۆنی بە پێی بنەمای چەواشەکارانەی ئایینی و ڕەگەزپەرستی تاوانەکانی خۆی ئەنجام دەدات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە باڵیۆزی چین لە عێراق بەڕێز تسوی وی کرد.
له كۆبونهوهی نێوانیادا " پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنە لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێکران"، ههروهها " بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی دۆست، هەروەها پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ناوچەکە و ئاکامەکانی بەردەوامی تاوانە دڕندەکانی قەوارەی داگیرکەر دژ بە هاوڵاتیانی بێچەک لە غەززە و لوبنان تاوتوێکران".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە "پێشێلکارییەکانی میدیای داگیرکەر کرد، لەڕێگەی بێڕیزی کردنەوە بە پێگەی مەرجەعییەتی باڵا سەید عەلی سیستانی و بە ئەنقەست وروژاندنی هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان"، ئهوهیش دووپاتكردهوه " ئەم بێڕیزیانە دەیسەلمێنن کە ئەو قەوارەیە بە چەواشەکاری ئایینی و ڕەگەزپەرستی و لەسەر بنەمای ڕق و کینە تاوانەکانی ئەنجام دەدات، بە پێچەوانەی ئەوەی کە هەندێک لە زلهێزەکان دەڵێن بە هۆکاری سیاسییە".
جەختیشی کردەوە کە "پێویستە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕۆڵێکی جدی و بەرپرسیارانە بگێڕن، لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و سنووردارکردنی کردەوەکانی قەوارەی داگیرکەر، کە دەیەوێت گۆڕەپانی شەڕەکە فراوانتر بکات و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بکات".