لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵمەتێک بۆ پاڵپشتیکردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی دەستپێكرد

وەرزش
  • 10-10-2024, 15:19
  • +A -A

    بەغدا - INA

    لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق هەڵمەتێکی بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی لە یارییەکەی بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڵه‌ستین دەستپێکرد، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە، بۆ پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت.

    لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  تێیدا هاتووه‌، “لیژنەی ئۆڵۆمپی به‌هاشتاكێك “#پاڵپشتی_شێرەکانی رافیده‌ین_ئۆڵۆمپی” و “#یاللە_بۆ_مۆندیالی_جیهان” ،  "#الأولمبية_تدعم_الأسود ".. و"#يلا_لكأس_العالم" بۆ پشتگیری هەڵبژاردەی نیشتمانی لە گەشتەکەیدا بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026 بڵاوکردەوە .”

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "ئەو هەڵمەتەی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق ، عەقیل موفتن پەسەندی کرد، بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاودەبێتەوە و پشتیوانی لە توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا وەردەگرێت، ئەمەش وەک بەرجەستەکردنی ڕۆحی نیشتمانی و پاڵپشتی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، کە ڕەمزی یەکڕیزی عێراقە".