بەغدا - INA - ویسام مهلا
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا هەر جۆرە بەئامانجگرتنی مهرجهعی باڵای ئایینی سهیدعەلی سیستانی ڕەتدەکاتەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە سیستانی نوێنەرایەتی دەنگێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەرە لە بەرەوپێشبردنی هەرێمێکی ئارامتر.
باڵیۆزخانەکە لە راگهیندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "ئەمریکا هەر جۆرە بە ئامانجکردنی ئایەتوڵڵای گەورەی سهید عەلی سیستانی ڕەتدەکاتەوە"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی "سهید سیستانی کەسایەتییەکی ئایینی دیارە و ڕێزێکی زۆری هەیە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمریکا پێی وایە جەنابی ئایەتوڵڵا سیستانی نوێنەرایەتی دەنگێکی یەکلاکەرەوە و کاریگەر دەکات لە پێشخستنی ناوچەیەکی ئارامتر