بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگهیاند هێرشی میدیای زایۆنی بۆ سەر کەسایەتی سەماحەتی مەرجەعییەتی باڵا سەید سیستانی، ئەم بابەتە یاری بە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی کرد لە ئەندامی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێث مۆڵتن و باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ئەلینا ڕۆمانووسکی".
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە "قەوارەی زایۆنی بەردەوامە لە سەرپێچیکردنەکانی بە بێڕێزی کردن بە سیمبول و کەسایەتییە دیارەکان، لەوانە دەستدرێژی میدیای زایۆنی بۆ سەر کەسایەتی سەماحەتی مەرجەعییەتی باڵا سەید سیستانی، ئەم بابەتە یاری بە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات، جگە لە بەئامانج کردنی هاەڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی غەززە و لوبنان".
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە وڵاته زلهێزەکان و دامەزراوە و رێکخراوە نەتەوەییەکان دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی بەردەوام بۆ سەر غەززە و لوبنان"، هەروەها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "دەبێت داگیرکەر ئۆپەراسیۆنە سیستماتیکییەکانی کوشتن و تێکدان ڕابگرێت، و کار بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەکات".
ههروهها لە میانی دیدارەکەدا" تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ناوچەکە کرا، دوای ڕاگەیاندنی هاوبەشی بۆ کۆتایی هێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و هەنگاوەکانی گواستنەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بواری ئەمنی و بوارەکانی تردا".