وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمه له‌گه‌ڵ دوژمنی زایۆنی بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ک ئاماده‌ین

جیهانی
  • 10-10-2024, 11:38
  • +A -A

    به‌دواداچوون -INA

    عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر سیناریۆیەکی پەیوەندیدار بە ململانێ لەگەڵ دوژمنی زایۆنیستی، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران هەرگیز دەستبەرداری پشتیوانیکردنی مقاوه‌مه‌ نەبووە.

    عێراقچی ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی بلاویكرده‌وه‌، وتی: وه‌ك ئێران ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک لەگەڵ دوژمنی زایۆنیستی، ئاماژەی بەوەشکرد، زایۆنیستەکان دەتوانن ئیرادەی ئێمە تاقی بکەنەوە.


    وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : دەبینین هێرشی زایۆنیستەکان چۆن دەبێت و بەو پێیەش سروشتی وەڵامدانەوەکەمان دیاری دەکەین کە بە وردی لێی دەکۆڵینەوە.


    عەباس عێراقچی لە درێژەدا وتی: دوژمنی زایۆنی بە دوای شەڕێکی بەرفراوان و ڕاکێشانی وڵاتان بۆ ناو ئەم شەڕە، ئاماژەی بەوە کرد: ئێران تەنیا وڵات نییە کە شەڕێکی فراوانی ناوێت، بەڵکو هەمووان کارەساتی ئەم شەڕە دەزانن .”


    وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە: ڕاوێژکاریمان سەبارەت بە چۆنیەتی وەستاندنی ئاگر و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و کوشتار و کاولکاری ئەنجامدا و ئاماژەی بەوەدا کە “وڵاتانی گەورە لە ناوچەکە دەتوانن ڕۆڵیان هەبێت لە پەرەسەندنی بەردەوامدا”.


    سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ڕیاز، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: “ڕۆڵی سعودیە لە ناوچەکەدا گەورەیە و قەتەر وڵاتێکی کاریگەرە و ئێمە ڕاوێژ لەگەڵ ئەوان ئەنجام دەدەین بۆ ڕاگرتنی شەڕ”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “کەناڵە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا کراوەن لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە و بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەین”.