بەغدا - INA
یانەی پێشمەرگە لە پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەکانی عەرەبی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، کە لە ماوەی چوارەم تا نۆی مانگی تشرینی یەکەمدا کۆتایی بە پێشبڕکێییەکانی خۆی لە شاری سەڵاڵای عومان هێنا.
سەرۆکی فیدراسیۆنی شەترەنجی عێراق، زافر عەبدولئەمیر لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: یانەی پێشمەرگە لە کۆی دە یانەی عەرەبی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا: بهردای سوریی، ئەبوزەبی ئیماراتی، وسهڵاڵای عومانی رهدفانی یهمهنی ، ئهتحادی فهلهستینی ومهسیرای عومانی و ئهتحادی كویتی".
عەبدولئەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، یانەی پێشمەرگە بە كۆكۆدنهوهی خاڵ تەواوەوە لە ڕیزبەندی یهكهمی پاڵەوانێتییەکەدا بوو، بە کۆکردنەوەی 14 خاڵ لە حەوت خولدا، بەو پێیەی یاریزانەکانی توانیان لە سەرجەم ئەو قۆناغەی کە یارییەکەیان ئەنجامدا لە ڕکابەرەکانیان ببەنەوە.