ئەمڕۆ...شێرەکانی ڕافیدەین لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەدان بەرامبەرهه‌ڵبژارده‌ی فەلەستین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال

وەرزش
  • 10-10-2024, 10:02
  • +A -A

    بەغدا - INA

    یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە کاتژمێر نۆی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە شێره‌كانی ڕافیدەین ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فەلەستین ده‌بنه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.

    شێرەکانی ڕافیدەین هەوڵی بەدەستهێنانی سەرکەوتن و کۆکردنەوەی خاڵە تەواوەکان دەدەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕکابەریکردن بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکە. ستافی تەکنیکی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی خیسوس کاساسی ڕاهێنەری ئیسپانی، راگه‌یاند هیوادارن دوای دوایین یەکسانبوون بەرامبەر کوێت، تۆنی بردنەوە بگەڕێننەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە خاڵی حەوتەم، هەروەها پووچەڵکردنەوەی هەر سوپرایزێکی ئەگەری لەلایەن ڕکابەرەکەوە.