هەولێر - INA
دوای ئەو دەستكەوتە كەم وێنە و نایابەیە كە كوڕانی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوێنێ چوارشەممە بەدەستیان هێنا و بەفەرمی بوون بە پاڵەوانی یانەكانی شەتڕەنجی عەرەبی،بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 10-10-2024 كاتژمێر (4) ئێوارە بەفەرمی لەلایەن یەكێتی شەتڕەنجی عێراق بەفەرمی پێشوازی لەشاندی یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی بكات لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
یەكێتی شەتڕەنجی عێراق لە بەیاننامەیەكی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتووە و تیایداهاتووە : بانگهێشتنامەیەك بۆ ئامادەبوون لە پێشوازی شاندی عێراقی.
فیدراسیۆنی شەترەنجی عێراق بە خۆشحاڵیەوە بانگهێشتی خانەوادەی شەترەنجی عێراق دەكات بۆ پێشوازیكردن لە شاندی عێراقی بە نوێنەرایەتی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، كە بە بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی یانەكانی شەترەنجی عەرەبی ساڵی 2024 دەستكەوتێكی مێژوویییان بەدەستهێنا.
ئەم دەستكەوتە دەرئەنجامی هەوڵی گەورەی فیدراسیۆنی شەترەنجی عێراق و ئیدارەی یانەی پێشمەرگەیە، ئەمە جگە لەو خۆبەخشی و پیشەییانەی كە لەلایەن ڕاهێنەر و یاریزانەكانەوە لە هەموو یارییەكاندا نیشانیاندا،پێشوازی لە ئامادەبوونی بەخشندەتان دەكەین بۆ ڕێزلێنان لە پاڵەوانەكانمان كە ئەم دەستكەوتە مێژووییەیان بەدەستهێناوە.