شەتڕەنجی پێشمەرگە بەفەرمی بوون بە پاڵەوانی یانەكانی عەرەبی

وەرزش
  • 10-10-2024, 00:56
  • +A -A

    عومان  -   INA
    یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی شەتڕەنجی یانەكانی عەرەبی،دوای ئەوەی لەجەولەی حەوتەم توانی بەئەنجامی (3-1) لەیانەی جەمعییەی فەڵەستینی بباتەوە.
    سەلەر لە بەیانی‌ ڕۆژی‌ چوار شەممە رێكەوتی 9-10-2024 و لە نێو هۆڵی‌ هۆتێل پلازا لە شاری‌ سەڵاڵەی‌ سەڵتەنەی‌ عومان جەولەی‌ حەوتەم و دوا جەولەی‌ یارییەكانی‌ پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ یانە پاڵەوانەكانی‌ وڵاتانی‌ عەرەبی‌ كە دە یانە تێیدا بەشدار بوون بەڕێوە چوو .
    بەو سەركەوتنەشیان پێشمەرگەی‌ نوێنەری‌ كوردستان و عێراق لە پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ یانە پاڵەوانەكانی‌ عەرەبی‌ توانی‌ لە كۆی‌ حەوت یاری‌ حەوت سەركەوتن بەدەست بهێنن و نازناوی‌ پاڵەوانێتتیەكە بەرنەوە .
    سەبارەت بە دوا ئەنجامی‌ تیمەكەیان ئەسعەد ئیسماعیل سەرپەرشتیاری‌ گشتی‌ بەشی‌ شەتڕەنجی‌ یانەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) راگەیاند و گوتی :‌  قارەمانەكانمان پێشمەرگە ئاسا لە پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ عەرەبی‌ بینران و توانیمان مێژووێكی‌ شایستە وناوازە بۆ وەرزشی‌ كوردستان و عێراق تۆماربكەین،ئەم دەستكەوتە بەدەگمەن دووبارە دەبێتەوە.
    ئەسعەد ووتیشی :  توانیمان سەلمێنەری‌ دەست خستنی‌ نازناو بین كە جگەلە میدالیای‌ ئاڵتونی‌ تیم، سێ‌ میدالیای‌ ئاڵتونی‌ تاك و میدالیایەكی‌ بڕۆنزمان بردەوە و 14 خاڵمان لە كۆی‌ یارییەكان كۆكردەوە .
    بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 10-10-2024 شاندی یانەی شەتڕەنجی پێشمەرگەی سلێمانی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازییان لێبكرێت.
    ماوەتەوە بڵێین ئەنجامی‌ یارییەكانی‌ تیمی‌ شەتڕەنجی‌ یانەكانی‌ وەرزشی‌ پێشمەرگە لە پاڵەوانێتی‌ شەتڕەنجی‌ یانەكانی‌ عەرەب لەرێكەوتی 3-10-تا 9-10-2024  بەمشێوەیە بوو  :-
    پێشمەرگە × مەسیرەی‌ سەڵتەنەی عومان -  3,5 خاڵ بەرامبەر 0/5 خاڵ 
    پێشمەرگە × سوهامی‌ یەمەنی‌ - 4 خاڵ بەرامبەر 0 خاڵ
    پێشمەرگە × شاریقەی‌ ئیمارات - 2,5 خاڵ بەرامبەر 1,5 خاڵ
    پێشمەرگە × بەردی‌ سوری‌ - 3 خاڵ بەرامبەر 1 خاڵ
    پێشمەرگە × ئەبو زەبی‌ ئیمارات - 3 خاڵ بەرامبەر 1 خاڵ 
    پێشمەرگە × سەڵاڵەی‌ سەڵتەنەی عومان - 3 خاڵ بەرامبەر 0 خاڵ
    پێشمەرگە × جەمعییەی‌ فەڵەستین بۆ شەتڕەنج - 3 خاڵ بەرامبەر 1 خاڵ.