بەغداد - INA
عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، بەبۆنەی دیاریكردنی وەك باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، لە هۆتێل بابل لە بەغداد، بەشداری خوانی "ماهیر تەراونە "باڵێۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی بوو ، كە بڕیارە بەم زوانە "عومەر بەرزنجی " وەك باڵیۆزی نوێی كۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی دەستبەكاردەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندی باڵیۆز "بەرزنجی " لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەو خوانەدا، كە هەریەك لە "هاشم عەلەوی " بریكاری وەزارەت بۆ كارووباری پلانی سیاسی و باڵیۆز "عەبدولكەریم توعمە" سەرۆكی فەرمانگەی مافی مرۆڤ و باڵیۆز "باسم خەتاب " عەمیدی پەیمانگەی دەرەوە بۆ خمەتگوزاری و "سەلوان سنجاری " بەرێوەبەری نوسینگەی وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە فەرمانبەران و دیبلۆماتكارانی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی ئوردن لە عێراق ، باڵیۆز "بەرزنجی" سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم بانگهێشتە بەرزە دەربڕی و جەختی لە قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان عێراق و ئوردن كردەوە، هەروەك هیواشی خواست كە پەیوەندییەكان گەشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا بكات