بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە گرنگی پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید پێشوازی كرد لە ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی، و لە میانەی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان كردەوە، كە پێشكەشی هاووڵاتیان دەكرێت، داواشیكرد كاربكرێت بۆ پەرەپێدانی كەرتی تەندروستی. هەروەها رونیكردەوە: سەرۆكایەتی كۆمار پاڵپشتی هەموو ئەو هەوڵانە دەكات، كە بەشدارن لە پەرەپێدانی كارەكانی وەزارەتی تەندروستی.
هە بەگوێرەی بەیاننامەكە، لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری تەندروستی سەبارەت بە رەوشی تەندروستی و پلانەكانی داهاتووی وەزارەت، رونكردنەوەی پێویستی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد و باسی لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان كرد بەمەبەستی گەیشتن بە سیستەم و خزمەتگوزارییەكی تەندروستی باشتر بۆ هاووڵاتیان.
هەروەها هەوڵەكانی وەزارەتی لەبارەی ناردنی تیم و هاوكاری تەندروستی بۆ لوبنان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشكرد: كە نەخۆشخانەكانی عێراق پێشوازی لە برا بریندارە لوبنانی و فەڵەستینییەكان دەكات.
هاوكات سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد لە پای بایەخدان و پاڵپشتیكردنی لە رێوشوێنەكانی وەزارەت و نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەم كارەكانی.