حكومەتی لوبنان سوپاسی عێراق دەكات بۆ یارمەتییە مرۆیی و خۆراكییەكان

سیاسی
  • 9-10-2024, 21:39
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، حكومەتی لوبنان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ هاوكارییە مرۆیی و خۆراكییەكان.
    وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەسیر داود غرێری وەزیری بازرگانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەمین سەلام هاوتا لوبنانییەكەیەوە پێگەیشت، بۆ سوپاسكردنی حكومەت و خەڵكی عێراق لەسەر ئاستی گشتی و تایبەت، و بۆ دەستپێشخەرییەكانیان بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی فریاگوزاری كە بریتی بوو لە خۆراك و یارمەتی مرۆیی و پێداویستی سووتەمەنی و ناردنی بۆ لوبنان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیرەكەی لوبنان ستایشی دەستپێشخەرییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كرد بۆ ئاسانكاریكردن لە ڕێكارەكانی چوونە ناو خاكی عێراق و ئاسانكارییەكانی دیكە كە لەلایەن وەزارەتەكانی عێراقەوە دابینكراون، و وتیشی: هەوڵە دیپلۆماسی و مرۆییەكانی بەغدا بۆ پشتیوانی سیاسی لە لوبنان لەگەڵ پڕۆسەی ئاگربەست تاوتوێ كرا، جگە لە تاوتوێكردنی ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنی لوبنان لە ڕووی فریاگوزاری و ئابوورییەوە لە كۆبوونەوە ناوخۆییەكان و كۆڕبەندە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان، بەتایبەتی لەگەڵ ترسی ئەوەی ڕووداوە مەیدانییە نوێیەكان بە درێژایی كاتژمێر فراوانتر ببن و گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی و وشكانی لە دوای بۆردومانكردنی ڕێگای بەیروت-دیمەشق.
    بەپێی بەیاننامەكە، هەردوو لایەن جەختیانكردەوە: كە لەم بارودۆخە سەختەدا كەناڵەكانی پەیوەندیكردن بە كراوەیی بهێڵنەوە.