بانكی بازرگانی عێراق ڕێوشوێنی پاڵپشتیكردن بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو رادەگەیەنێت

ئابوری
  • 9-10-2024, 21:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی بازرگانی عێراق (TBI)، زنجیرەیەك ڕێوشوێنی بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی لەلایەن جامبازەكانەوە ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری لقی تەحریر لە بانكی عێراقی یعرب هاشمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: بەرێوەبەرایەتی بانكەكە كۆمەڵێك ڕێوشوێنی گرتەبەر كە دەبێتە هۆی سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و ڕێگریكردن لە دەستكاریكردنی بازاڕ، لەوانە زیادكردنی كاتی دەوام لەلقەكانی بانكەكە، كە كاریگەری لەسەر خێرایی تەواوبوونی مامەڵە بازرگانییەكان و گواستنەوەی دارایی بە ئاسانی و نەهێشتنی ئەو لۆدەی كە لەم كارەدا ڕوودەدات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵێك ڕێوشوێن هەیە كە یەك لە دوای یەك گیراوەتەبەر كە كاریگەرییەكی ڕوونی دەبێت لە كۆنترۆڵكردنی نرخی ئاڵوگۆڕكردن و ڕێگریكردن لە جامبازەكان و سنوورداركردنی بەخشینی دۆلار تەنها بۆ سودمەندان.
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕێنمایی كرد: كە رێكارەكانی پشكنین لە ئۆپەراسیۆنەكانی گواستنەوەی داراییدا چڕتر بكەنەوە  لە بەدواداچوون بۆ ئەو جامبازانەی كە ئەو قەیرانانە دەقۆزنەوە كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت بۆ بەدەستهێنانی قازانجی كەسی لەسەر حیسابی وڵات.