بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی تەئكیدیكردەوە: كە هێرشكردنە سەر مەرجەعیەتی ئایینی لە نەجەفی ئەشرەف بە نوێنەرایەتی سەماحەتی ئایەتوڵای گەورە سەید سیستانی، هێرشكردنە بۆ سەر هەموو باوەڕدارانی جیهان.
شێخ خەزعەلی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێكس)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: جارێكی دیكە دوژمنی داگیركەری زایۆنیی، بێباكی و سەرپێچی خۆی لە هەموو بەها و داب و نەریت و هەوڵە بەدخوازییەكانی ئاشكرا دەكات، بۆ هەڵوەشاندنەوەی یەكێتی ئیسلامی و نەگۆڕەكانی و پیرۆزییەكانی لە ڕێگەی میدیا ئاراستەكراوە بەدخوازەكانییەوە.
رونیشیكردەوە: دوژمنی زایۆنی دەبێ باش ئاگاداری ئەوە بێت كە هێرشكردنە سەر مەرجەعیەتی ئایینی، لە نەجەفی ئەشرەف بە نوێنەرایەتی سەماحەتی ئایەتوڵای گەورە سەید سیستانی، هێرشكردنە بۆ سەر هەموو باوەڕداران لە هەموو جیهاندا، و ئێمە پێمان وایە ئەوان لەوە نەفرەتلێكراوتر و كەمترن، بەڵام بۆ ئەوەی وەهمەكانیان زۆر دووریان نەخاتەوە، با بزانن كە دەرئەنجامی ئەو جۆرە كارە بێباكانە بە مانای كۆتایی هاتنی خۆیان و كۆتایی هاتنی هەركەسێكە كە بە هەر جۆرێك پشتگیریان دەكات.